دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر چەندین ناوچەی مەدەنی

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە چەندین ناوچەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشی داگیرکارییان ئەنجامدا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی، لە درەنگانی شەوی رابردوودا هێرشیان کردە سەر گوندەکانی شەئالێ و شێخ عیسا لە کانتۆنی شەهبا، شارۆچکەی تەل ڕەفعت لە شەهبا، تەل جبرین و سمۆقا، کامپی عەفرین و ناوەندی ناوچەی ئەحداس و ئەو شوێننەیان بە تۆپ و مووشەک  کردە ئامانج.

ئەوە لە کاتێکدا بوو لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ئێوارەی دوێنێ دا لە شاری تەل ڕەفعەت ٥ هاووڵاتی بریندار بوون، کە ٢ کەسیان منداڵن.

ژ.ت