دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی تل تەمر، شەڕ لە ئارادایە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ھێرشی زەمینی بۆسەر گوندەکانی تاوڵا، تل تەویل و خەمسین-ی سەر بە تل تەمر ئەنجامدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی تل تەمرەوە دەستکەوتوون، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی تاوڵا، تل تەویل و خەمسین-ی سەر بە تل تەمر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە. باس لەوەش کراوە، لە هەر سێ گوندەکە کە داگیرکەران هێرشیان کردووەتە سەر، شەڕێکی قورس ھاتووەتە ئاراوە.

ژ.ن