دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر منبج و شەهبا

سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی ئوم عەدەسەی منبج و دەوروبەری بۆردومان کرد. هەروەها چەتەکان گوندی شالێ و خربێت شالێی شەهبایان تۆپباران کرد.

ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بارەگاکانی گوندی یاشەلی هەستاون و دەوروبەری گوندی ئوم عەدەسەی باکوری رۆژئاوای منبجیان بۆردومان کردووە. زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشەکە بەدەستنەهێنراوە.

لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە پاشماوەی داعش و ئەلنوسرەن دەستیان بە تۆپبارانکردنی گوندی شالێ و خربێت شالێ و بەلونیەی شەهبا کردووە.

تاوەکو ئێستا ٢٠ گولە تۆپ بەر گوندەکان کەوتوون.

ف.ق