دەوڵەتی تورک کۆبانێی بۆردومان کرد: دوو کەس برینداربوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوەندی شاری کۆبانێ و لە هێرشەکەدا دوو کەس برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفرۆکەوان لەناوەندی شاری کۆبانێ کۆمپانیایەیک و کارگەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دوو کرێکار برینداربوون و زیانی ماددیش بەر ئەو شوێنانە کەوت.

هـ . ب