دەوڵەتی تورک لە دەورووبەری عەین عیسا خەندەق لێدەدات- نوێ کرایەوە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەلایەک هێرشەکانی بۆسەر عەین عیسا چڕتر دەکاتەوە و لەلایەتی ترەوە لە دەورووبەری شارەکەدا خەندەق لێدەدات.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەلایەک هێرشەکانی بۆسەر عەین عیسا چڕتر دەکاتەوە و لەلایەتی ترەوە لە دەورووبەری شارەکەدا خەندەق لێدەدات.
لە مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری عەین عیسا و بەتایبەتی لەسەر ڕێگای ئیم-٤ ی کانتۆنی کۆبانێ، لە گوندی خالدیە، مەلیک، هۆشان، مەشرفە و سەیدێ، پێنج بارەگای سەربازیان دروست کردووە، دەوڵەتی داگیرکەر هاوکات لەگەڵ زیاد کردنی هێرشەکانیان، دەستیان بە لێدانی خەندەق کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، بەرامبەر بە ڕێگای ئیم-٤ سوپای داگیرکەری تورک بە درێژایی شەش کیلۆمەتر دەستیان بە هەڵکەندنی خەندەق کردووە و دەیانەوێت ڕێگای ئیم-٤ ببڕن.
بەگوێرەی زانیاریەکانی هەمان سەرچاوە دەوڵەتی داگیرکەر لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت عەین عیسا گەمارۆ بدات و هاوکاتیش دەستی بە هەڵکۆڵینی خەندەق و ڕەوانەی کردنی چەکی قورس کردووە بۆ ئەو شوێنانە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە لەو خاڵانەوە لە لایەن داگیرکەرانەوە کراون هەتا ئێستا بەلایەنی کەمەوە ١١ هاوڵاتی کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.
' سێراوای عەفرین تۆپباران دەکرێت'
لەم نێوانەدا لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەک بە کاتی هەرێمەکە دەورووبەری گوندی ئاقبێ و گوندی بێنێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تۆپباران دەکرێت.
لە کاتی تۆپبارانەکەدا فڕۆکەی سیخووری دەوڵەتی تورک بەسەر ناوچەکەدا دەسوورایەوە.
ک-ش