دەوڵەتی تورک لە عەفری دارەکان قڕ دەکات

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی بلبلی کانتۆنی عەفرین ٧٥ داریان بڕیەوە.

لە کانتۆنی عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورک  و چەیەکانیەوە داگیرکراوە، تاوانی دژی مرۆیی، تالانکردن و وێرانکردنی سروشت بەردەوامە.

بەپێی زانیاریەکان لە ناوچەی بلبل چەتەیەک بەناوی ئەبۆ ئەحمەد ئەلحەیانی کە سەر بە گروپی سقور ئەلشەمالە، ٧٥ داری زەیتون و میوەی هاوڵاتیەکی بەناوی سوبحی محەمەدی بڕیوەتەوە.

دارەکان لە ٣ و ٤ی شوبات لە نزیک گوندی قورنێی بلبل بڕاونەتەوە.

چەتەکان لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٨ هەزار داریان لە گوندەکانی شێخۆرزێ، زارێ و عەلی کەرۆ بڕێوەتەوە.

ف.ق