دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٣ کەسی دیکەی رفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرین ٣ هاوڵاتی مەدەنی رفاند کە تەمەنیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٧٠ ساڵ دەبێت.

راگەیەنرا کە چەتەکانی تورک کە ناوی 'پۆلیسی سەربازیان' لەخۆیان کردووە، لەگەڵ چەتەکانی لیوا محەمەد ئەلفاتیح ٣ هاوڵاتی مەدەنیان رفاندووە.

چەتەکان لەبەرانبەر ئازادکرنی ئەو هاوڵاتیانە داوای هەزار دۆلار لە خانەوادەکانیان دەکەن.

لە ئازاری ٢٠١٨ەوە کە عەفرین داگیرکرا، رژێمێکی تیرۆر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دامەزرێنراوە. بە شێوەیەکی سیستماتیک تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت. کوشتن و ئەشکەنجە، تاڵان و کۆچبەری بووەتە بەشی خەڵکی ناوچەکە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سەرەتای مانگی تەموزەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٠ هاوڵاتی مەدەنی رفاندووە.

ف.ق