دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥ کەسی دیکەی رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی شیێ و جندرێسی عەفرین ٥ کەسی دیکەی رفاند.

لە عەفرین کە ٥ ساڵە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە ٥ کەسی دیکە رفێندران.

بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە ناوچەکەوە دەستکەوتوون، لە گوندی ئەنقەلێی ناوچەی شیێ ٢ کەس، لە ناوچەی جندرێسیش ٣ کەس لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە رفێندراون.

ناوی ئەو کەسانەی رفێندراون بەم جۆرەیە: عیماد کەمال سادۆ (تەمەن ٤٤ ساڵ)، سیار مستەفا سادۆ (تەمەن ٢٠ ساڵ) کە خەڵکی گوندی ئەنقەلێن، محەمەد ئیبراهیم محەمەد (تەمەن ٣٩ ساڵ) خەڵکی گوندی حەجی ئەسکەندە، رەجەب سلێمان شێواخ (تەمەن ٤٢ ساڵ) خەڵکی گوندی حەمامی جندرێس و عینایەت عارف بەکر (تەمەن ٥٦ ساڵ) خەڵی هەمان ناوچەیە.

هـ . ب