دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٥٠٠ داری زەیتونی بڕیەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین جارێکی دیکە بەسەدان دار زەیتوونی بڕیەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ١٥ی شوباتدا چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ٥٠٠ دار زەیتونیان لە گوندی مەریەمینی ناوچەی شەرا بڕیوەتەوە.

راگەیەنرا دارەکان موڵکی چەند هاوڵاتیەک بەناوی مەحمود محەمەد عەلی و ئەحمەد جەمال ئەلدینە کە خەڵکی مەریەمینن.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامی سروشتی عەفرین وێران دەکەن. دار دەبڕنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان دەڕفێنن و دەیانکوژن.

بە سەدان هەزار داری زەیتون بڕاونەتەوە،  یاخود سووتێنراون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٨دا عەفرینی داگیر کرد و دەستی بە تیرۆر و تاڵان کرد. لەگەڵ فرۆشتنی زەیتونی عەفرین لە بازارە جیهانیەکان، بە سەدان هەزار داری بڕێوەتەوە و سووتاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا کە لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا بڵاویکردەوە، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ٣٣٣ هەزار و ٩٠٠ دار زەیتون و داری جۆری دیکە بڕاونەتەوە. هەروەها ١٢ هەزار دار زەیتون و داری جۆری دیکە سووتێنراون.

ف.ق