دەوڵەتی تورک لە عەفرین دوو هاووڵاتیی تری مەدەنیی رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین هاووڵاتییەک و هاوژینەکەى رفاند. تا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە دیار نییە.

سەرچاوەیەکی تایبەت رایگەیاند، دەزگای سیخوڕیی و هەواڵگریی دەوڵەتی تورک دوو هاووڵاتیی مەدەنیی لە عەفرین بە ناوەکانی خەلیل حەجی حسێن تەمەن ٤٠ ساڵ و هاوژینی ئەو هاووڵاتییە، کە تا ئێستا ناوەکەی روون نەبووەتەوە رفاندووە.

ئەو پیاو و ژنە خەڵکی گوندی خلکۆی ناوچەى بلبلێ بوون. ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ شوێنێکی نادیار رفێندراون و کەس نازانێت براون بۆ کوێ.

سەرچاوەکە رایگەیاند، چەتەکانی دەوڵەتی تورک ماوەیەک لەو پێش چووبوونە سەر محەمەد حەجی حسێن و داوای ٦ هەزار دۆلاریان لێکردبوو، تاوەکو بە حساب ئەو تاوانانەى لەسەریانە بەو پارەیە راوەستێنن.

ژ.ت