دەوڵەتی تورک لە جندرێس ٤ کەسی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە جندرێسی عەفرین ٤ کەسی ڕفاند.

چەتەکانی ' پۆلیسی سەربازی' سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندەکانی گوردا و ئاشکای رۆژهەڵاتی ناوچەی جندرێس ٤ کەسیان ڕفاند.

ناوی ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون بەم شێوەیەیە: لە گوندی گوردا، فەوزی شێخ محەمەد (٢٣) و عەبدو سوبحی یوسف (٣٤)، لە گوندی ئاکشای رۆژهەڵات، نەجیب جوان شێخۆ (٢٩) و رەشید ئیسماعیل حەمید (٢٥).

ف.ق