دەوڵەتی تورک لە منبج دوو ژنی بریندار کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی عەرەب حەسەنی منبجی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا دوو ژن برینداربوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی عەرەب حەسەنی منبجی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا دوو ژن برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەکانی ناوچەکە دەولەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی عەرەب حەسەنیان لە باکوری رۆژئاوای منبج بە خەستی تۆپباران کردوە.
لەئەنجامدا ژنێک بە ناوی خەدیجە عەلۆ تەمەن 23 ساڵ و ریهام ئەلحسێن تەمەن 18 ساڵ برینداربوون.
هاوکات دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە قورسی رۆژئاوای شارۆچکەی منبج، رۆژهەڵاتی شارۆچکەی باب و رۆژئاوای ناوچەی زرگان تۆپباران دەکات.
هـ . ب