دەوڵەتی تورک لە شەهبا دوو منداڵی بریندار کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی شێخ عیسای کانتۆنی شەهبا دەستی بە تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی شێخ عیسای کانتۆنی شەهبا دەستی بە تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا دوو منداڵ بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەکان، داگیرکەران لە بارەگاکانیان لە گوندی ماڕع گوندی شێخ عیسایان تۆپباران کردووە.
لانیکەم ٥ تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون و دوو منداڵ بریندار بوون.
٢٠ی مانگ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردبووە سەر هەمان گوند و دوو منداڵ بریندار ببوون.
هەروەها دوو سەربازی رژێمی سوریاش بریندار ببوون.
ف.ق