دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا

سوپای تورکی داگیرکەر ماڵی زەیدان خەلەف عیسای لە گوندی سەفاوییە لە رۆژهەڵاتی ناوچەى عەین عیسا کردە ئامانج و ٤ کەسی ئەو بنەماڵەیە کۆمەڵکوژ کرد.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە عەین عیسا کۆمەڵکوژییەکی تریان ئەنجامدا.

لەو هێرشەى دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا ٤ ئەندامی یەک بنەماڵە بە ناوەکانی زەیدان خەلەف عیسا تەمەن ٥٤ ساڵ، منداڵێکیان بە ناوی زیاد تەمەن ١٢ ساڵ و دوو منداڵی تری ئەو بنەماڵەیە بە ناوەکانی مونا و هودا کۆمەڵکوژکرد.

لەبارەی چارەنووسی دایکی بنەماڵەکە و منداڵێکی تری ئەو بنەماڵەیە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

دوێنێ گوندی سەفاوییە لە ٣ کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی عەمبارەکانی شەرگراک لە باشووری رێگای ئێم ٤ بە چەکی قورس لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە بۆردومان کرابوو.

ژ.ت