دەوڵەتی تورك لەعەفرین ٤ هاوڵاتی تریان رفاند

ئیستخباراتی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەعەفرین ٤ هاوڵاتی تریان رفاند.

ئیستخباراتی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەناوچەی جێندرسی سەر بە كانتۆنی عەفرین، ژنێك و ٣ پیاوی تریان رفاند.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمیەكان ئەو كەسانەی رفێندراون ئەمانەن: نوری محەمەد عەلی عیسۆ"٢٤"ساڵە، عیماد محەمەد حەمۆ"٣٣"ساڵە، مەحمود سەعید جاسم ئەل محەمەد"٣٤"ساڵە و ئیلهام محەمەد حەسەن"٤٧"ساڵە.

جێگای ئاماژەیە، دەوڵەی توركی داگیركەر و گروپە چەتەكانی هاوكاری لەكاتی داگیركردنی عەفرینەوە رۆژ نییە كە چەند هاووڵاتیەك نەرفێنن، یا نەكۆژن و بێ سەروشوێنی نەكەن. ئەمەش وەكو چەكێك بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەكە ئەنجام دەدەن.

ژ.ت