دەوڵەتی تورک قۆتابخانەی گوندێکی زرگانی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک قۆتابخانەیەکی گوندێکی زرگانی لە باکوری تل تەمر بۆردومان کرد.

سوپای قڕکەری تورک قۆتابخانەی گوندی تەل وەردی تۆپباران کرد.

دوێنێش دەوڵەتی تورک لەدژی خانەوادەی زێدان ئەلخەلەف لە گوندی سەفاویەی رۆژهەڵاتی عەین عیسا، کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا باوکێک و ٣ منداڵی شەهید بوون و کچە گەورەکەیان بە سەختی بریندار بوو.

تۆپبارانی دەوڵەتی تورک لەسەر گوندەکانی ناوچەی تەل تەمر، عەین عیسا، زرگان، شاروچکەی منبج و کانتۆنی شەهبا زیاد بووە.

ف.ق