دەوڵەتى تورک تل تەمر و گرێ سپیی تۆپبارانکرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تل تەمر و گرێ سپیی تۆپبارانکرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نزیک کاتژمێر ٠٧:٣٠ گوندی ئوم ئەل کێف-ی لە تل تەمر بۆردومانکرد.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا سەربازێکی رژێمی سوریا بە ناوی عوسمان ئیبراهیم بریندار بوو.

گوندەکانی دردرا و ئوم ئەل کێف لە تل تەمر و گوندی تل شەنان، کە دانیشتوانەکانیانی ئاسورین لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکراون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی کۆر حەسەن، کە دەکەوێتە رۆژئاوای گرێ سپی تۆپبارانکرد و تۆپبارانەکە تاوەکو کاتژمێر ٠٨:٣٠ بە کاتی ناوچەکە بەردەوامیی هەبوو.

ژ.ت