دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە منبج تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات
لە دوایی هاتنە ناوەوەی چەتەکانی سەر بەدەوڵەتی تورک بۆ منبج، دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک پەرە بە تاوانە جەنگییەکان دەدات لە ڕێگەی چەتەکانییەوە لە دژی دانیشتوانی شارەکە.
لە دوایی هاتنە ناوەوەی چەتەکانی سەر بەدەوڵەتی تورک بۆ منبج، دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک پەرە بە تاوانە جەنگییەکان دەدات لە ڕێگەی چەتەکانییەوە لە دژی دانیشتوانی شارەکە.
بە پێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی هاوار نیوز (ئانها) دەرکەوتووە، لە سەرەتای هێرشی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (سمۆ) بۆسەر منبج لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە، ئەو چەتانە هەموو تاوانێکی جەنگی لە شێوەی کوشتن، ئەشکەنجەی هاوڵاتییان و تاڵانکردن و دزیکردن ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی ئانها کە بۆ کۆکردنەوەی داتاکان پشتی بە سەرچاوە خۆجییەکان بەستووە و لەگەڵییدا کۆمەڵەێک دیمەنی داناوە، بەم شێوەیە ڕیزبەندی ئەو تاوانانەی دیاریکردووە:
تاوانی یەکەم: کوشتنی ڕاستەخۆیی دیلەکان
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە چۆن چەتەکانی سمۆ بە فەرمانی سەرچەتەکەیان، دەستڕێژی گولە لە ٤ شەڕڤانی بریندار دەکەن.
تاوانی دووەم: ئەشکنجەدانی هاوڵاتییان
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە چۆن چەتەکان سوکایەتی بە ٣ مەدەنی دەستگیراو دەکەن. یەکێک لە دەستگیکراوان پیرەمێردێکە و هەموو توندوتیژییەکی لە دژی ئەنجام دەدرێت.
هێشتا چارەنووسی ئەو دیلانە نادیارە و مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.
تاوانی سێهەم: تاڵانی، کاولکردن و دزی
لە دیمەنێکی دیکە دەردەکەوێت کە چۆن ٢ چەتە دەدەن بەسەر ماڵێکدا، لەگەڵ لێدان لە سێ نیشتەجێی ئەو ماڵەدا، چەتەکان مۆبایلەکان دەدزن و هەوڵدەدەن کامێرا چاودێرییەکە بشکێنن.
لە دوای هێرشەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا بۆسەر منبج، چەندان خانوو و ماڵی هاوڵاتییان لە لایەن چەتەکانەوە تاڵان کراون. لە دژی ئەم کردەوەوانە دوێنێ دانیشتوانی منبج 'مانگرتنی گشتی'یان راگەیاند.
تاوانی چوارەم: پێشێلکردنی حەرەم و شکۆیی ماڵان
لە دیمەنەکاندا ئەوە دەردەکەوێت کە چۆن چەتەکانی "مغاویر جەرابلس"ی سەر بە چەتەکانی سمۆ هێرش دەکەنە سەر ماڵێک لە گوندێکی منبج. کەلوپەلی ماڵەکە دەدزن و دوو ئۆتۆمبیل تاڵان دەکەن.