دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی زەمینی کردە سەر دوو گوندی عەین عیسا

سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی زەمینی کردە سەر دوو گوندی عەین عیسا و لە ئەنجامی ھێرشەکەدا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکیش بریندار بوو.

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٦:٤٠ سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، هێرشیان کردە سەر گوندی سگێرۆ کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی عەین عیسا و ڕۆژئاوای گوندی تروازیە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و شەڕێکی دژوار ھاتووەتە ئاراوە، کە تا کاتژمێر ٠٩:٠٠ بەردەوام بووە.

ھەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، لە ئەنجامی شەڕەکەدا چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش بریندار بووە. ھاوکات هێرشەکەی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شکستی پێھێنراوە.

ھاوکات چەتەکان خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.

ژ.ن