دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆگای خۆراک و ناوچەی مەدەنینشینی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە گرێ سپی کۆگای خۆراکیان تۆپباران کرد و لە تل تەمریش گوندی ئوم ئەلکێف بۆردومان کرا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گرێ سپی گوندی قزەلی و کۆگای خۆراکیان لە گوندەکە بە چەکی قورس تۆپباران کرد. هەروەها لە شاری تل تەمریش بە چەکی قورس گوندی تل تەویلیان تۆپباران کرد.

هاوکات فڕۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیش گوندی ئومئەلکێفی رۆژئاوای شارەکەیان بۆردومان کرد.