دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تل تەمر بۆردومان دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوای بۆردومانکردنی عەین عیسا و کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەیەک، کە باوک و ٣ منداڵی ماڵەکەیان کۆمەڵکوژکرد، ئەمجارە دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی تل تەمر.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس گوندەکانی دەورووبەری ناوچەی زرگان لە باکووری تل تەمر بۆردومان دەکات.

لە ئەنجامی تۆپباران و هاونبارانکردنی گوندەکاندا زیانێکی زۆری ماددی روویداوە.

لە هێرشی ٢ی ئابی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر تل تەمر ژنێک و منداڵێک بریندار بوو بوون.

هەروەها سەربەیانیی ئەمڕۆ ٤ی ئاب سوپای تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر ماڵێک لە گوندی سەفاوییە لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا و باوکی بنەماڵەکە بە ناوی زەیدان خەلەف عیسا تەمەن ٥٤ ساڵ، منداڵێکیان بە ناوی زیاد تەمەن ١٢ ساڵ و دوو منداڵی تری ئەو بنەماڵەیە بە ناوەکانی مونا و هودا کۆمەڵکوژکرد.

ژ.ت