دوو هەزار و ٢٠٠ کتێبی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ڕەقە بڵاو دەکرێتەوە

دوو هەزار و ٢٠٠ کتێبی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی ڕەقە، بڵاو دەکرێتەوە.

دابەش کردنی کتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالان-ڕەقە

لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە کانتۆنی ڕەقە نووسینگەی پەروەردەی کانتۆنی ڕەقە بە هاودەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای شەهید عەبدولعەزیز ئەلموسا، بە دروشمی "لە شەڕی ئازادیدا سەردەکەوین"، دەستی بە دابەشکردنی دوو هەزار و  ٢٠٠ لە کتێبەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەسەر دامەزراوە مەدەنییەکاندا کردووە.

پێشبینی دەکرێت چالاکیەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ درێژەی هەبێت.