دووبارە تشرین و زرگان و سیرین و کۆبانێ تۆپباران کران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی کۆبانێ و شاری سیرین و وێستگەی سووتەمەنی لە زرگان تۆپباران کرد.

بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس وێستگەیەکی سووتەمەنیان لە نزیک زرگان تۆپباران کردووە، دەربارەی ئەنجامی هێرشەکە زانیاری بەردەست نییە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەم بەیانییە چەندین جار بەنداوی تشرینیان تۆپباران کرد.

لە هێرشەکەدا چەندین جار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارهاتن، دواتر بە چەکی قورس هێرشێکی سەخت ئەنجامدرا. هاوکات گوندەکانی کۆبانێ و شاری سیرین بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

لەلایەکی ترەوە لە بەنداوی تشرین هەزاران هاوڵاتی بۆ پاراستنی بەنداوەکە چالاکی ئێشکگری ئەنجام دەدەن.