"دیوارەکانی ئیمراڵی دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین"

لە چەند شارێکی ڕۆژئاوا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا، دووپاتکرایەوە: "بە جیهان دەڵێین، ئێمە دیوارەکانی ئیمراڵی دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ ی شوباتی ١٩٩٨ دەستی پێ کرد و ٢٥ ساڵی تێپەڕاند.  پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.

کۆبانێ

کۆنگرەی ستار و یەکێتی ژنانی گەنجی ناوچەی قینێ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

ئەندامی کۆنگرەی ستار فەتوم عوسۆ، گوتی: " کاتێک پیلانگێڕییان دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا، گوتیان ئێمە کورد لەناو دەبەین. ئەم پیلانگێڕییە دژی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن دەوڵەتانی دەسەڵاتدارەوە ئەنجامدرا. ئەوکات دەیانگوت وەک چۆن لە دۆڵی زیلان و شەڕی دێرسیم ئەرمەن و سریانەکانمان لەناو برد، لەم سەدەیەشدا کورد لەناو دەبەین. بەڵام بەپێچەوانەوە پارتەکەمان ڕابەرایەتی پارتێکی بەهێز و بەرخۆدانێکی مەزنی کرد".

لە کۆتاییدا فەتوم گوتی: " ئێمە هێزمان لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگرتووە، ڕامان و فەلسەفەمان لە ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتووە، هەمیشە تێکۆشان مەزن دەکەین تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".

عەین عیسا

لە عەین عیسا پەیەدە سیمینارێکی ئەنجامدا.

هاوسەرۆکی پەیەدە لە گرێ‌سپی بێریڤان ئیسماعیل قسەی کرد، گوتی: "تێگەی ڕێبەرێتی درووخستنەوەی تێگەی ستەم و گەڕاندنەوەی نەریتی ڕەسەنێتی خوشک و برایەتی و فرەیی گەلانە. لەسایەی وی و لەڕێگەی تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە، پرۆسەی ڕزگاریی فیکری دەستی پێ کرد".

هەروەها مەجلیسی کانتۆنی گرێ‌سپی هەمان سیمیناریان لە کەمپەکانی کۆچبەرانی گرێ‌سپی ئەنجامدا.

قامیشلۆ

مەجلیسی ناوچەی تربەسپی بۆ هەمان مەبەست سیمینارێکی ڕێکخست.

بەناوی مەجلیسی ناوچەی تربەسپی، حوسێن عومەر قسەی کرد، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک ویستی لە کەسێتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا تەڤگەری ئازادی لەناوببات. بەڵام لەسایەی فیکر و فەلسەفەی ڕێبەردا ئۆجالان ئەمڕۆ لەسەر پێ وەستاوین".

پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تربەسپی بە راگەیاندراوێک پیلانگێڕی شەرمەزار کرد.

هەروەها ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ناوچەکە دەستیان بە چالاکی خوێندنەوەی پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد. چالاکییەکە تا ٨ ی ئادار بەردەوام دەبێت.

مەنبەج

هەروەها لە مەنبەج ڕێپێوانێک بە بەشداری دانیشتووان و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ئەنجامدرا.

ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، حەسەن ئەل بەگاری، ڕایگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەتەوە و گوتی: "بە جیهان دەڵێین، ئێمە دیوارەکانی ئیمراڵی دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

تەبقە

لە ناوەندی چاند و هونەری شارۆچکەی جەرنیە پێشانگایەک کرایەوە، تێیدا وێنە و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندران.

ئەندامی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی گەنج، ڕەوزە ئەل عەلی گوتی: "پیلانگێڕی ڕەت دەکەینەوە، هەرچی پێویست بکات دەیکەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر، ئێمە لەسەر بەڵێنەکەمان بەردەوامین".

شەهبا

مەجلیسی دادی عەفرین و شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نیونەتەوەیی و گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەیەکی لە گوندی تەل سوسن ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جڤاکی نێونەتەوەیی بەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرا.