بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، گەنجانی عەفرین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد و داویان لە گەنجانی ئازادیخوازکرد کە دۆزی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ وە دۆزی ئازادی خۆیان ببینن و بۆ ئەم مەبەستە خەباتیان بەرفراونتر بکەن.
ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبێنین
ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی عەفرین و شەهبا فواد حەسەن ئاماژەی بەوەدا هەرچی ڕودەدا با ڕوبدات بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەرمان تێدەکۆشین و وتی: "وەک دەزانین ئەنجامدانی پیلانگێڕیی تەنها لە لایەن یەک دەوڵەتەوە ئەنجام نەدراوە، بەڵکو چەندین دەزگا و دەوڵەتی نێونەتەوەی بەشداری ئەم پیلانگێڕییە بوون. بۆیە وەک گەنجان هەڵوێستمان بەرامبەر پیلانگێڕی ڕوونە، هەرچی دەبێت با ببێت خەبات دەکەین بۆ ئەوەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستبێنین. هەروەها داوام لە هەموو گەنجانە، چتر کۆیلایەتی قبوڵ نەکەن، وەرن پێکەوە ڕێبەرمان ئازاد بکەین".
ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی عەفرین و شەهبا زەلال عەبدۆ پیلانگێڕی وەک سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد پێناسەکرد و وتی: "ئامانجی بنەڕەتی پیلانگێڕی بۆ ئەوەبوو لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قڕبکەن. بۆ هەموو گەلانی ئازادیخواز پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە، بە ڕۆحێتی گەنجانی ئاپۆی ئەم ڕۆژە ڕەشە دەگۆڕین بۆ ڕوناکی گەلانی ئازادیخواز و ئازادی جەستەی ڕێبەرمان مسۆگەر دەکەین و هەموو ئامانجی پیلانگێڕی بەتاڵ دەکەینەوە".
ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی عەفرین و شەهبا جەمال محمەد بانگەوازی لە گەنجان کرد بۆ ئازادی ڕێبە ئاپۆ خەباتکەن و وتی: "بنەڕەتی پیلانگێڕی بۆ قڕکرنی گەلی کوردە. بۆیە پێوستە هەموو گەنجێک دۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئازادی خۆیی ببینێت و ئاستی خەباتی ئازادیخوازیمان بەرفروانتربکەین. بۆ ئەمەش دەبێت فکر و فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ لەخۆماندا ناونشین بکەین".