فەهیمە رەشۆ بریندارێکی تەل رەفعەت شەهید بوو

فەهیمە رەشۆی ١٧ ساڵ کە بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورک لە تەل رەفعەت بە سەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ شەهید بوو.

لە بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکدا کە ٢٦ی تەمووز لە بەرانبەر تەل رەفعەتی هەرێمی شەهبا ئەنجامدرا، ٦ کەس بریندار ببوون.

فەهیمە رەشۆ کە یەکێک لە بریندارەکان بوو و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ حەلەب گواسترایەوە، ئەمڕۆ شەهید بوو.

لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، کەوسەر مستەفا، لەمیا حەسەن، ڕۆخۆش رەشۆ، ئەتریە محەمەد شوبەک و سەوسەن سوبحی مستەفا بریندار ببوون.

ف.ق