فەرمان بە سەربازانی ئیسرائیل کراوە لەم زستاندا لە سووریا بن

دوای پێشهاتەکانی سوریا، سەربازانی ئیسرائیل لە چیای حەرمون فەرمانیان پێکرا کە زستان لە سوریا تێپەڕێنن.

لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس وتوێژەکان لەسەر هەرێمەکە بەردەوامە و ئیسرائیل سەربازەکانی لە چیای حەرمونی باشووری سووریا جێگیرکرد. وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتاز ڕێنماییدا سەربازانی ئیسرائیل کە زستان لەو هەرێمە تێپەڕێنن.

لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕاگەیاندرا کە سەربازانی ئیسرائیل لە چیای حەرمون دەبن. لە ڕاگەیانداروەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بۆ دابینکردنی ئاسایش و شوێنی مانەوەی سەربازەکان لە هەرێمەکە پێویستە ئامادەکاری بکرێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل  بنیامین ناتانیاهۆ لە ڕاگەیاندراوەکەی خۆییدا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە سووریا دەمێنێتەوە.

سکرتێری گشتی نەوەتەیەکگرتووەکان (NY) ئانتۆنیۆ گۆتیرێز بوونی ئیسرائیلی لە سووریا وەک زیان بۆ یەکێتی سووریا پێناسەکرد. هەروەها وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرنجی بۆ ڕێککەوتنی ساڵی 1974 ڕاکێشاوە و ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت لە جۆلان ئەو چالاکییانەی کە زیان بە ئاگربەست و ئارامی ناوچەکە دەگەیەنن ئەنجام نەدرێت.