ساریا عەفرین، یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ڕایگەیاند، بەرخۆدان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆ هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر کۆبانێ هەیە. کۆبانێ قەڵای بەرخۆدانە، قەڵای بەرخۆدان قەد ناشکێت."
ساریا عەفرین ئاماژەی بەوەشکرد کە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سوریا بە ڕۆژانێکی سەختیان تێپەڕاند و وتی:
"شۆڕشەکەمان لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە بەردەوامە. لەو کاتەوە ئێمە وەک گەلان پێکەوە ژیاوین، پێکەوە تێکۆشانمان کردووە و سەختی و زەحمەتیەکانمان تێپەڕاندووە. دەوڵەتی تورک دوژمنی گەلانە ناتوانی برایەتی نێوان گەلان و سەقامگیری ناوچەکە و ئیرادەی خۆبەڕێوەبەری گەل قبوڵ بکات. داگیرکارییەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی بە هۆی ئەم ڕەتکردنەوەیەوە ڕوویداوە و ئەمڕۆش شەهبا و منبج وەک بەهەمان شێوە ڕووبەڕووی هێرشی بەرفراوان دەبنەوە. ئێمە لەبیرمان نەکردووە لە گەلی منبج چۆن کاتی شەڕی داعش لە ٢٠١٦ پێشوازییان لێکردین. ئێستاش لەبیرمانە کە گەل چۆن بە تایبەتی باوەشیان بۆ شەڕڤانان کردەوە و بەسەدان کەسیان بەشداری ڕیزەکانی یەپەگە-قەسەدە بوون و هەتا ئەمڕۆش لەگەڵماندا بەردەوامن.
لە منبج بەرخۆدانی گەورە نیشاندرا
ناتوانین دۆخی منبج بە هەموو گەلی منبجەوە.نیسبەت بدەین، زۆر مرۆڤی بەنرخ و ئازادمان لە منبج دەژین. بەڵام هەندێ کەس کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە فریودراون و کەرەستەی ئەو وڵاتەن و ئاگایان لەوە نییە کە وەک جاران چییان بەسەر دێت، دەبینن لە داهاتوودا چییان بەسەردا بێت. لە منبج بەرخۆدانی گەورە نیشاندرا. تا ئێستا هەڤاڵانمان لە تونێلەکانن، لەناو خەڵکدان. نمونەی گەورەی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاقە. ئەوانەی لە یەک ڕۆژدا ئیدلب و حەڵەب و دیمەشقیان گرت، هەرچەندە بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق ڕووبەرێکی بچووکە، بەڵام بەڕۆژانە نەیانتوانی لێی بپەڕنەوە. نە سوپای سوریا و نە ڕوسیا و نە ئێرانیش نەیانتوانی بەرامبەر ئەم هێزە خۆیان ڕابگرن، بەڵام ئێمە کە لەڕاستی دوژمنین، تێگەیشتین و باوەڕمان بە هێزی خۆمان هەیە بە ڕۆژانە لە تشرین و قەرەقۆزاق بەرخۆدان دەکەین و ڕووبەڕووی دوژمن دەبینەوە.
"دەببت گەلی عەرەب ئەو ئازارانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پێیان گەیشتووە لەبیر نەکەن"
ساریا عەفرین سەبارەت بە گەلی منبج وتی: "منبج شارێکی نمونەیە، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێکەوە دەژین. بە تایبەت گەلی عەرەب پێویستە بە باشی لە مێژووی دەوڵەتی تورکیا تێبگات و لە راستیەکەن تێبگەن. گەلی عەرەبی ئێمە هێندەی گەلی کورد بەدەست حکومەتی تورکەوە زەرەرمەند بووە. بۆیە نابێ ڕابردوو و ئەزموون و مێژووی خۆمان لەبیر بکەین. دەوڵەتی تورک قەد بیری لە نەتەوەیەکی تر جگە لە نەتەوەی خۆی نەکردۆتەوە. ئەگەر ئەم دۆخە لەگەڵ ئەمڕۆدا بەراورد بکەین، دەبینین کۆمەڵکوژی، دەستدرێژی و ئەو تاڵانکارییەی کە لە کاتی هێرش بۆ سەر منبج ئەنجامیاندا، ئەو ڕاستیانە پشتڕاست دەکەنەوە. بۆیە گەلی عەرەبمان دەبێت وریا بن و لە بەرامبەر سیاسەتی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تێبکوشن."
"ئەوانەی دەڵێن دژی ڕژێمین خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکەن"
لە درێژەی قسەکانیدا، ساریا عەفرین جەختی لەوە کردەوە کە ئەوانەی خۆیان بە "ئێمە دژی ڕژێمین" ناساندووە، خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکەن."
ساریا ئەوەشی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای قەیرانی سوریا، ئەوانەی خۆیان بە دژی ڕژێم ناودەبرد و بەڕاستی لە دژی ڕژێم شەڕیان دەکرد و دەیانویست شۆڕشێک بکەن، دەرکەوتن و گیانیان لە پێناویدا بەخشی. بەڵام پاش ماوەیەک ئەم هێزانە کەوتنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی تورکیا و بوونە کەرەستەی دەستی تورکیا و لە پێناو بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک هەر کارێکیان دەکرد. بینیمان ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناودەبرد چۆن لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕەوانەی حکومەتەکانی وەک لیبیا دەکران. ئەمڕۆش بەهەمان شێوە بەردەوامن لە خزمەتکردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک. ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەبێت بگەڕێتەوە سەر ڕۆحی شۆڕشگێڕیی ساڵی ٢٠١١. ئەوانەی کە لە ڕۆژانی سەرەتاوە ڕێبازی دیموکراتیک، دادپەروەری و یەکسانیان هەڵبژاردبوو، ئەمڕۆ خزمەت بە دەوڵەتی تورک دەکەن. کەشوهەوای شۆڕشگێڕیی دوای ڕووخانی ڕژێمی سوریا لەلایەن HTS مەترسییەکی گەورەیە بۆ گەلانی سوریا. ئەوانەی خۆیان بە نەیار ناودەبەن، هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک شەڕ لەگەڵ ئێمە دەکەن. "ڕۆژێک دێت تێدەگەن کە چ هەڵەیەکیان کردووە، بەڵام زۆر درەنگ دەبێت ئەو کاتە."
لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانی، ساریا عەفرین رایگەیاند:
ئەگەر دەوڵەتی تورک بە مێژووی خۆی زۆر دڵسۆز بووایە، ئەوا گۆڕی سلێمان پاشای دەپاراست کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کۆبانی. ئەوە هێزی یەپەژە-یەپەگە بوو کە ئەو ناوچانەیان ئازاد کرد. ئێستا بە بەکارهێنانی ئەم گۆڕە وەک بیانویەک هەڕەشەی هێرشکردن دەکەن. تەنانەت نازانن ئەم هەڕەشانە کۆتاییان پێدەهێنێت. ئێمە وەک شەڕڤانانی ئەو گەلە بەڵێنمان داوە گەلەکەمان دەپارێزین ئەر لە پێناویدا شەهیدیش بین. هەمووان دەبینن کە دەوڵەتی تورک چ شکستێک بەخۆیەوە ببینێت. وەک باس دەکرێت هێزی سەربازی بەرەو سنوورەکان دەگواێتەوە، بەتایبەتی بەرەو تل تەمر، ترۆزیە، و عەین عیسا. بە هێزی خۆمان و ئەو هێزە مەعنەویەی لە گەلەکەمانەوە وەرمان گرتووە، لە هەموو گوندێک، شار و ماڵێک، گەڕەک و شەقامێک، بە شێوەیەکی ڕێکخستنی ئامادەین بۆ پاراستنی گەلەکەمان. پێشتریش گوتوومانە کە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی سەرکەوتنی گەلەکەمان مسۆگەر دەکەین. ئەگەر هێرش بکەنە سەر کۆبانی ڕووبەڕووی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەبنەوە.
ساریا عەفرین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "پێویستە گەلەکەمان ئەوە بزانێت کە شەڕێکی قورس لە ئارادایە. ئەوانەی شەڕ دەکەن ڕۆڵەکانی ئەم گەلەن. وەک هەمیشە پێویستە گەلەکەمان لەگەڵ ڕۆڵەکانی بۆ ساتێکیش لە پاڵپشتی و خاوەنداری غافڵ نەبێت. ئەوانەی دەتوانن چەک هەڵبگرن، ئەوانەی دەتوانن چارەسەری بریندارەکان بکەن، برین ساڕێژ بکەن، ئەوانەی دەتوانن زانیاری بدەن، واتە هەرکەسێک کە دەتوانێت کارێک بکات پێویستە بە ڕۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە بەشداری تێکۆشان بێت. شەڕڤانانی کورد له سایەی پاڵپشتی و خاوەنداری گەلەکەمانەوە تێكۆشان و گەلی کوردیان به جیهان ناساند، بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژی پاراستنی بەهاکانمانە، ڕۆژی خاوەنداری لە دەستکەوتی شەهیدانمانە. بۆ ئەوەی وانەیەکی باش بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بدرێت، پێویستە گەنجان چەک هەڵبگرن و بچنە ناو ڕیزەکانی یەپەژە-یەپەگە-قەسەدەوە و گەلەکەیان بپارێزن."