فیدراسیۆنی کەمئەندامان ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناسنامەی دوو ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە لە دەرنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناسنامەی دوو ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە لە دەرنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی هەردوو شەهیدی خۆی، فەرهاد کۆبانێ (مستەفا حوسۆ) کە لە ٨ی کانوونی یەکەم و جانۆ شەدادێ (باسل عەبدولرەحیم داود) کە لە ٢١ی کانوونی یەکەم لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر منبج و تل بەراک شەهید بوون، ئاشكرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر کار و خەباتی هەردوو شەهید لە خزمەتکردنی ئامانجەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دژوەستانەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەری.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کراوە و راگەیەندراوە: "هێزی بەرخۆدانمان لە شەهیدەکانمانەوە وەردەگرین. لەسەر ڕێچکەی شەهیدان شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریامان دامەزراند. هەموو کاتێک پارێزەری دەستکەوتەکانی شۆڕش دەبین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە ناسنامەی هەردوو شەهید هاتووە:
نا و پاشناو: مستەفا حوسۆ
ناسناو: فەرهاد کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: وەحیدە- عەلی
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨-١٢-٢٠٢٤/ منبج
***
ناسناو: جانۆ شەدادێ
ناو و پاشناو: باسل عەبدولرەحمان داود
ناوی دایک و باوک: ترفە- عەبدولرەحمان
کات و شوێنی شەهید بوون: ٢١-١٢-٢٠٢٤/ تل بەراک.