فیراس: لە ناخی ژناندا هزری ئازادی هەیە

چەکژین فیراس رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو کاتێک دەیەوێت ئیرادەی ژنی تێکۆشەر بشکێنێت و وتی، " تاوەکو ژنێک هەبێت، تێکۆشان بۆ ئازادی بەردەوام دەبێت."

دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک هەوڵ دەدات ئیرادەی ژنان و گەلانی هەرێمەکە بشکێنێت و رۆژانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ژنان. لە ٢٢ی تەمووزدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر رێگەی قامشلۆ ئۆتۆمبێڵی ژنانی تێکۆشەر، ژیان تۆڵهەڵدان، رۆژ خابوور، بارین بۆتانی بۆردومان کرد. هەرسێ ژنە فەرماندەکە شەهید بوون. هەروەها سوپای داگیرکەری تورک هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-07-29-kobane-cekjin-firaz-reveberiya-meclisa-leskeri-ya-herema-firate-1.mp4

چەککین فیراس ئەندامی بەڕێوەبەریاتەی ئەنجومەنی سەربازی هەرێمی فورات لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وتی، " دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەرێمەکە بکاتە ئامانج. هەروەها لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە، لە چیاکان تێکشکاوە و بەو هۆیەوە هێرش دەکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا."

'دەوڵەتی تورک لە هزری نەتەوەی دیموکراتیک دەترسێت'

چەکژین فیراس رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە سیستمی خۆیدا بە تەنها یەک ئاڵا، یەک زمان و یەک دەوڵەت و یەک نەتەوەی هەیە، بۆیە هزری نەتەوەی دیموکراتی لەدژی خۆی دەبینێت کە دەلالەت لە هەموو پێکهاتەکان دەکات. لەبەرئەوەشە کە دەوڵەتی تورک لە برایەتی گەلان دەترسێت.

' لە ناخی ژناندا هزری ئازادی هەیە'

چەکژین فیراس ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی هەرێمی فورات راشیگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە تایبەتی ژنان دەکاتە ئامانج، لەبەرئەوەی ژنان خاوەن هزری ئازادین و وتی، : ژنان لە هەموو روویەکەوە خۆیان بەرەوپێشەوە بردووە و بە هزر و فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان قوڵ بوونەتەوە. بۆیەش ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی دەکەن، بە ئامانج دەگیرێن. هەروەها زۆر چالاکی فیدایی لەلایەن ژنانەوە ئەنجامدراون، بۆیەش هەموو کاتێک لە هێزی ژن دەترسێت."

'تاوەکو هێزێکی ژن مابێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت'

چەکژین فیراس باسی ئەوەشی کرد، ئەوان وەک هێزەکانی یەپەژە، ئامادەکاری خۆیان لە هەموو روویەکەوە کردووە و وتی، " هەر ئەرک و بەرپرسیاریەک بکەوێتە سەرشانمان وەک هێزەکانی یەپەژە، ئێمە ئامادەین و بە هەموو شێوەیەک وڵام دەدەینەوە. تاوەکو یەک هێزی ژن هەبێت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت و ئێمە رێگە نادەین خاکەکەمان کە لە سایەی خوێنی شەهیدان ئازادکراوە، داگیربکرێت."

چەکژین فیراس ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی سەربازی هەرێمی فورات لە کۆتایی قسەکانیدا، بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد کە هەموو کەسێک پێویستە بزانێت کە هێزی ژنان بچووک نییە و وتی، " پێویستە هەموو ژنان بڕژێنە نێو شەقامەکان و هەڵوێستی خۆیان دیاری بکەن کە هەموو کەسێک بزانێت هێزیان هێزێکی بچووک نییە و ئیرادەی ژنان هەموو کاتێک بەهێزە."
ف.ق