گەلانی منبج هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر منبج لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەیەوە شەرمەزارکرا.

رێپێوانەکە لە باشوری منبج بە بەشدار دانیشتوانی چەندین ناوچە و ئەندامی دەزگای مەدەنی دیموکراتیکی منبج و ئەندامانی پارتی سوریای پێشەرۆژ ئەنجامدرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا سوڵتان عەبدولحەمید قسەی کرد و وتی، "ئێمە ئەمڕۆ خۆپیشاندانمان کرد کە دەستوەردانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکەکەمان رەت بکەینەوە و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار بکەین.

خێر شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری منبج رایگەیاند، هاوپەیمانی بەڕێوەبەری خۆسەری، پاراستنی بەهاکانی دراوسێتیە، تاوەکو ئێستا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە هیچ هێرشێک لەبەرانبەر هەرێمەکانی دیکە ئەنجامنەدراوە.

رەفیگ ئەلسەمران گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دوارۆژی سوریا لە هێڵی ئەلموهتەریق و ئەلفوراتیش رایگەیاند، ٥ ساڵە منبج رزگارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە.

ف.ق