گەلی عەفرین پێشوازییان لە شەهیدەکانیان کرد
گەلی عەفرین و شەهبا لە ناوچەی ئەحداسی هەرێمی شەهبا پێشوازییان لە شەهیدانی چالاکیەکەی گوندی باسلێ کرد.
گەلی عەفرین و شەهبا لە ناوچەی ئەحداسی هەرێمی شەهبا پێشوازییان لە شەهیدانی چالاکیەکەی گوندی باسلێ کرد.
بۆ پێشوازیکردن لە شەهیدانی گوندی باسلێی ناوچەی شێراوا شەهید جودی گابار و جودی رەشۆ کە لە ٣٠ کانونی یەکەمدا بە چالاکیەکی گەورە لەگەڵ سێ هەڤاڵیان شەهید بوو، گەل بە شێوەی جەماوەری لە ناوچەی ئەحداس کۆبوونەوە.
جەماوەرەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی هێزەکانی رزگاری عەفرین" پێشوازییان لە شەهیدان کرد و تا گۆڕەپانی ناوچەی ئەحداس رێپێوانیان کرد.
گەل شەهیدەکانیان بردە نەخۆشخانەی ئاڤرین و بڕیارە سبەینێ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید جودی گابار و شەهید جودی رەشۆ بەخاکبسپێردرێن.
هـ . ب