گەلی حەسەکە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی ڕێپێوانیان کرد
لە حەسەکە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
لە حەسەکە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
لە حەسەکە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی حەمام تا چوارڕیانی شەهید سەرحەد بەردەوام بوو. دانیشتووانی حەسەکە و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، عەشیرەتە کورد و عەرەبەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
لە چوارڕیانی شەهید سەرحەد، ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) شیرین عوسۆ لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار گوتی: "ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هاوکارەکانی لە ڕفاندنی ڕێبەرێتی ئەوە بوو، کە دۆزی گەلی کورد لەناوببرێت و فیکری ڕێبەرێتی لە گەلانی هەرێمەکە دووربخەنەوە".
شیرین عوسۆ بانگەوازی لە گەلانی هەرێمەکە کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن.
ڕێپێوانەکە بە درووشمی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.