گەلی کۆبانێ سەردانی پرسەی بنەماڵەی شەهید باران مەزڵومیان کرد
سەدان کەس لە گوندەکانی کۆبانێ و بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید باران مەزڵوم چوونە گوندی خانکێ.
سەدان کەس لە گوندەکانی کۆبانێ و بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید باران مەزڵوم چوونە گوندی خانکێ.
گەریلای هەپەگە باران مەزڵوم بەناو(حەلیم مستەفا) کە لە ٥ی ئەیلولی ٢٠١٢ لە ناوچەی ئەلکێ شەهید بوو، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ لە گوندی خانکێ پرسە و سەرەخۆشی بەڕێوەچوو. سەدان کەس لە گوندەکانی کۆبانێ لەگەڵ نوێنەرانی ڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی کانتۆنی کۆبانێ سەردانی پرسەکەیان کرد و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید باران مەزڵوم کرد.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) سالیح نوح قسەی کرد و وتی:"شەهیدان خاوەنی ئەو پرسەن کە گیانیان بۆ بەخت کرد هەتا ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ خۆیان و گەلەکەیان دروست بکەن."
سالیح نوح ڕایگەیاند، باران مەزڵوم خۆنەویستانە تێکۆشانی کرد و بووە بە جەنگاوەرێکی ئازاد، هێرشەکانی فاشیزم بۆ سەر هەرێم ڕۆژانە بەردەوامە، دەیانەوێت بەو هێرشانە شکست بە ئیرادەی ئەو پرسە بهێنن. هەروەها دەیانەوێت ئێمە و ڕێبەرایەتیمان لەیەک داببڕن. بەڵام هێشتا شکست دەهێنن. ئەمە بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە لە شاخ سەلمێندراوە و دوژمنیان سەرلێشێواو کردووە، ئێمە سەردەکەوین."
لە ڕێوەبەری کۆنگرە ستار لتفیە سلێمان لەناوچەی شێرانێ ڕایگەیاند،"دەبێت ئیتر خاوەنداری لە بزوتنەوەکەمان، ڕێبەرایەتیمان و گەریلاکانمان بکەین، بەم شێوەیە بزووتنەوەکەمان لە چوار دیواری زیندان دەستیان بە مانگرتن کردووە، ئێمە بە ڕۆحی بەرخۆدان سەردەکەوین، ڕێگامان پڕە لە بیرۆکە و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ."
پرسەکە بە دروشمی "شەهیدان نامرن" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" کۆتایی هات.