گەلی کورد دژی خیانەتی پەدەکە ڕژانە گۆڕەپانەکان
تووڕەیی گەلی کورد بەرامبەر هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک و هێرشکردنە سەر گەریلا، تا دێت زیاتر دەبێت.
تووڕەیی گەلی کورد بەرامبەر هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک و هێرشکردنە سەر گەریلا، تا دێت زیاتر دەبێت.
هێزە چەکدارەکانی پەدەکە لە ٢٤ ی کانوونی دووەم لە هەرێمی ئامێدی هێرشی نوێیان ئەنجامدا بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە و لە ئەنجامدا گەریلایەک بریندار بوو.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جەزیرە دەربارەی خیانەت ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.
ئاماژە بەوە کرا هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک نوێ نییە.
هەروەها خیانەتی پەدەکە بە توندی شەرمەزار کرا و پەیامی فراوانکردنی تێکۆشان دژی هەموو جۆرە پیلانگێڕییەک بەرامبەر دەسکەوتەکانی گەل دووپاتکرایەوە.
حەلەب
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ئاماژە بەوە کرا شەڕی جیهانیی سێیەم لەبەر دەرگایە، دەوڵەتان بۆ لەناوبردنی گەلی کورد یەکیان گرتووە و پەدەکە بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنن. هەروەها جەختیان لە یەکێتی گەلی کورد کردەوە.
شەدادی
بۆ هەمان مەبەست گەنجانی پەیەدە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
لەگەڵ شەرمەزارکردنی خیانەتی پەدەکە، ئاماژە کراوە بەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچە مەدەنییەکان و ژێرخانەکانی هەرێمەکە دەکاتە ئامانج، هەروەها بێدەنگی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا.
تەل حەمیس
لە تەل حەمیس سەدان کەس ڕژانە گۆڕەپان و هێرشی خیانەتکارانەی پەدەکەیان بەرامبەر گەریلا شەرمەزارکرد.
گەنجانی پەیەدە لە تەل حەمیس ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. دووپاتکرایەوە، گەلی هەرێمەکە بەرامبەر هێرش و خیانەت بەرامبەر گەریلا بێدەنگ نابێت، ئێمە گەل و دەسکەوتەکانی شۆڕش و هێزەکانمان دەپارێزین.
دایکانی ئاشتی چالاکیان ئەنجامدا
دایکانی ئاشتی عەفرین و کانتۆنی شەهبا هێرشەکانی پەدەکەیان بۆ سەر گەیلا شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا، هێرشەکانی سەر گەریلا وەک خیانەت ناوبراوە، دووپاتکراوەتەوە ئەم خیانەتە پاش گورزی گەریلا دژی سوپای تورک، ڕوویداوە.