گەنجان لە قامشلۆ پیلانگێڕی ١٥ شوباتیان شەرمەزار کرد

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد ، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری قامشلۆ ڕێپێوانێکی شەرمەزاریان ئەنجامدا.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری قامشلۆ لە چوارچێوەی هەنگاوی ' وەرن بۆ جەنگی ئازادی' بە دروشمی ' کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات؛ لەدژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێىەری گەلی کورد ڕێپێوانێکێان ئەنجامدا.

گەنجان پانکارتی ' هیچ کەسێک ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات؛ و ' بمرێت پیلانگێڕی ١٥ی شابوت' یان بەرزکردەوە و ئاڵاکانی تەڤگەری و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە. ڕێپێوانەکە لە گەڕەکی جوودی دەستیپێکرد و لەنێو کۆڵانەکانی گەڕەکەکە گەڕان. دواتر بۆ ئەوەی ڕاگەیەنراوەکەیان بخوێنەوە، ڕێپێوانەکە وەستێنرا، بەر لە راگەیەنراوەکە بۆ یادەوەری شەهیدانی ئازادی ڕێزگیرا و دواتر راگەیەنراوەکە لەلایەن نیشان هەرەکۆل ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیر خوێنرایەوە.

هەرەکۆل وتی، " بە ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری قامشلۆ ئێمە پیلانگێڕی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار دەکەین. پیلانگێڕی نێودەوڵەت دەکەوێتە ساڵی ٢٤ کە ڕێبەر ئاپۆ تاوەکو ئێستاش لەنێو دۆخێکی دژواردایە و ئێمە وەک گەنجان بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە و هەموو کاتێک لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین."

دوای راگەیەنراوەکە ڕێپێوانی گەنجان بە وتنەوەی دروشی' ئازادی بۆ ڕیبەر ئاپۆ' کۆتایی هات.

ف.ق