گەنجانی کۆبانێ: تا ئازادی رێبەرمان لە گۆڕەپانەکاندا دەبین

گەنجانی کۆبانێ لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتوەیی ناڕەزایەتیان دەربڕی و رایانگەیاند، "بەردەوام لە شەقام دەبین. رێبەرمان ئازاد دەکەین و دەوڵەتی تورک شکست دەدەین".

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەهاوکاری ژمارەیەکی زۆر هێزی نێونەتەوەیی و هەرێمی لە کینیاوە رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرا و بە دیلیگیرا. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالاندا لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، پێینایە ساڵی ٢٥ەمینەوە. ژنان و گەنجانی کانتۆنی کۆبانێ بەو بۆنەوە قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

'ئێمە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ گەورە دەبین'

یارا نەبی باسی لەوەکرد کە وەک شاگردانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەوان بە بێ وچان درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن و وتی، "ئێمە بەردەوام لە گۆڕەپانەکان دەبین. ئێمە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ گەورە دەبین. لەبەر ئەوە، ئێمە لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ هەموو شتێک دەکەین. دەوڵەتانی دەسەڵاتدار پارادایم و بیرکردنەوەکانی رێبەر ئاپۆیان بۆ سەر خۆیان بە مەترسی دانا. لەبر ئەوەش پیلانگێڕییەکی بەو جۆرە چەپەڵیان ئەنجامدا. بەڵام با هەموان باش بزانن، ئێمە دەوڵەتانی دەسەڵاتدار دەڕوخێنین و رێبەرمان ئازاد دەکەین".

'تا گەنجێکی کورد بمێنێت ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەبێت'

هیلال عەلیش سەبارەت بە گۆشەگیری و پیلانگێریی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی، "ئێمە وەک گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆین. تادێت گۆشەگیری لە سەر رێبەر ئاپۆ دژوارتر دەبێت. وەک گەنجان خاوەنی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆین. ئێمە تا کۆتایی لەگەڵ رێبەرمان دەبین. تا گەنجێکی کورد بمێنێت ئەو تێکۆشانە بەردەوام دەبێت".

'ئێمە هەر لە گۆڕەپانەکاندا دەبین'

فاتمە عوسمانیش ئەوەی دەستنیشان کرد کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات بە گۆشەگیری توندکراو گەل و رێبەری گەلی کورد لەیەک داببڕێت و بەم جۆرە درێژەی پێدا، "ئێمە بە تێکۆشانی بێ وچانی خۆمان لە گۆڕەپانەکان ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".

هـ . ب