گوندی عەرەب حەسەنی منبج بۆردومانکرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر گوندی عەرەب حەسەنی منبج.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئێوارەی ئەمڕۆ گوندی عەرەب حەسەنی منبجیان بۆردومان کرد.

هەروەها بەپێی زانیاریەکان ٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی منبج دەگەڕێن.

لەبارەی زیانەکامی بۆردومانەکە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق