گوشار و زەحمەتی لە کەمپەکانی شەهبا زیادی کردووە

لە هەرێمی شەهبا، بەهۆی گەمارۆدانی ڕژێمی بەعس و نەبوونی پێداویستی و خزمەتگوزاری تەندروستی، گوشارەکان ژیان لە کەمپەکاندا زستان زۆر زەحمەتە.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ عەفرینی داگیرکرد، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی عەفرین ڕوویان لە شەهبا و حەلەب کرد. کەمپی بەرخوەدان، سەردم و شەهبا بۆ کۆچبەرانی عەفرینی دامەزراند. لەبەرئەوەی دانیشتوانی ناو کەمپەکان لەژێر گەمارۆیەکی قورسدان، سارد و سەرمای زستان کاریگەری جددی لەسەر ژیانیان دروست کردووە. بە تایبەت لەو هەرێمەی کە  لەلایەن ڕژێمی دیمەشقەوە گەمارۆ دراوە، نەبوونی غاز و کەرەستەی گەرمکەرەوە کارەساتێکی لێدەکەوێتەوە.

بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی، ڕەنگە نەخۆشخانەی عەفرین و نەخۆشخانەی تل ڕفعەت، هەروەها مانگی سووری کوردی و بنکە تەندروستییەکانی شەهبا دابخرێن. بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی گەیاندنی دەرمان نادرێت، کێشەی دەرمانیش هەیە. کێشەی سووتەمەنی خزمەتگوزاری تەندروستی هەموو وەستاون.

بەهۆی گەمارۆی سووتەمەنی زیانێکی زۆر بە کارە کشتوکاڵییەکان کەوتووە. هەروەها کارەبا و مۆلیدە بۆ چاندنی کێڵگەکان نەماوە، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی هەرێمەکە کەمببێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامە. ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا کار ناکەن.