عەگید ڕۆژ: ڕەنگە سەرکەوتن نەبینم، بەڵام عەفرین ڕزگار دەبێت

ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ پێش ئەوەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید بکرێت گوتبووی "بێ هیوانەبن، بێگومان سەرکەوتن دێت و دەگەڕێینەوە عەفرین".

ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ پێش ئەوەی لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بکرێت لەگەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانی باسی یادەوەری، ئیرادە و هیواکانی کردبوو.

پەیامی ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ بەم شێوەیە:

" لێرە لە دڵی شەڕەوە دوا قسەی خۆمتان بۆ دەنووسم. دەنگی بۆمب هەموو شتێکی دەوروبەرم لەناو دەبات. لەسەر خاکە پاکەکەمان کە هەمیشە سەرچاوەی هێز و هیوامانە. لەسەر ئەو قارەمانێتییە کە هێشتا لە کتێبەکاندا نەنوسراوە و لەسەر ئەو هەڵوێستە کە تەنها لێرە دەبینرێت، دەنوسم. بەرخۆدانی عەفرین، چیاکانی، شەهبا، کەمپەکانی و ئێستاش لە بەنداوی تشرین بوو بە واتای زۆر بڵندی ئارامی و ئیرادەیە کە هەرساتێک، هەر لێدانێکی دڵی قارەمانێکمان بۆ زیندووکردنەوەی خەونی تێکۆشانما، بە بیر دێنم.

بەڵام لە ناو ئەم تاریکیەدا، لە دڵی هەر بەخۆدێرێکدا ڕوناکی هەیە. شەپۆلێکی هیوا هەیە کە هەرگیز نامرت. بەڵێ، ڕەنگە سەرکەوتن نەبینم، بەڵام متمانەم هەیە کە شارەکەم عەفرین ڕۆژێک ئازاد دەبێت. عەفرین لە مێژووی خۆیدا تایبەتمەندی شارستانیەت و شکۆی هەڵگرتووە و لە بەرانبەر هێزە دڕندەکان نادادپەروەری، دیمەنی بەرزی هەڵوێستی بینوە.

شەقامەکانی عەفرین پڕ دەبن لە جۆش و خرۆش و هیوا، هەروەک ڕۆژە خۆشەکانی. هیوادارم منداڵەکانی بێ ترس بگەڕێنەوە و لە گەڕەکەکانیدا یاری بکەن، هەتاوی ئازادیش لەسەر چیاکان بدرەوشێتەوە و تاریکی داگیرکاری لە ناوببات. عەفرین کە بە دڵ و گیان خۆشم ویستووە و هەمیشە جێگای ئیلهام بووە، هەرچەند کات تێپەڕدەبێت. ئەم هەستە هەرگیز کۆتایی نایەت.

هیوا ئازادی لە بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەردەگرین. لە بیرکردنەوەی ئەوەوە فێربووین کە ئازادی تەنها دروشم نییە، بەڵکو وزەیەکە لەناو ماندایە. سەرکەوتن بە ئاسانی نایەت، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێز سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.

باوەڕم بە هێزی جەنگاوەرانی ئازادی هەیە کە پەیامەکانی ڕێبەر ئۆجالانیان هەڵگرتووە و دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە. ئەم شەڕڤانانە کە ڕۆحیان بە بیرۆکەی ئازادی و جوامێرییەوە گرێدراوە، مێژووی کوردستان و عەفرین دەنووسن.

بە دڵ گەرمییەکی زۆرەوە بۆتان دەنووسم. هێشتا هیوا لە دڵی ئەو کەسانەدا ماوە کە باوەڕیان بە ژیان و ئازادی هەیە. هیوا لە دڵی دایک، باوک، خوشک، هەڤاڵ و خزمەکانمدا لێدەدات. ئێوە ئەو پاڵەوانانەن کە ئاڵای ڕزگاری هەڵدەگرن. کۆتایی بەم تاریکییە بهێنن. کوردستان و عەفرین ڕۆشن بکەن و خەونی گەڕانەوە و شکۆمەندیمان بەدی بێنن.

بۆ گەلی تێکۆشەرمان، هیوادارم کە لە ئامانجەکەیان دوور نەکەونەوە. ٨ ساڵە تێکۆشان دەکەین بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆمان. فیداکارییەکی گەورە ڕابەری کرا، عەفرین، خاکەکەی و زەیتونەکەی هی گەلی عەفرینە. ئەم بەرخۆدانە دەبێت بەهێزتر بکرێت.

هەڤاڵان، تەنها ڕۆژنامەنووس نەبووم، گەواهیدەرئ مێژوو بووم، تا دوا ساتی ژیانم هەر بەو شێوەیە بەردەوام دەبم. خۆزگە دەمتوانی عەفرین بە ڕزگارکراوی ببینم، بەڵام باوەڕم وایە ئەم هەستەی سەرکەوتن و گەڕانەوە لەلایەن گەلەکەمانەوە ئەزموون دەکرێت".