هاوکاری بۆ هەرێمە داگیرکراوەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا

ئەو هاوکاریەی کە دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کۆیانکردەوە بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکانی رەوانەکران.

بە گشتی ٤٠ بارهەڵگر هاوکاری لە گۆڕەپانی فیروزیەی رەققا رەوانەکران.

کاروانی هاوکاریەکە لە دەروازی ئوم جلودەوە تێپەڕی و بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکان دەڕوات.

کۆمیتەی سۆتەمەنی ئەنجومەنی مەدەنی رەققا پشتگیری سومەتەمنی دایە برهەڵگرەکان.

چالاکوان تەها جەلال رایگەیاند کە هاوکاریەکە لە سوتەمەنی و هاوکاریەکانی دیکە پێک دێت.

تەها جەلال داوای کرد هێزە نێودەوڵەتیەکان فشار لەسەر رژێمی سوریا و تورکیا بکەن کە دەروازەکان بکەنەوە. تەها جەلال رایگەیاند کە ٢٠ بارهەڵگر هاوکاری لەلایەن دانیشتوانی رەقاوە ئامادەکراون.

باسی ئەوەشی کرد لەنێو هاوکاریەکاندا مادەی خۆراک، شیری منداڵ، بەتانی و پێویستی سەرەتایی هەیە.

ف.ق