هاوڕێیانی جیهان و نازم: درێژە بە نەریتی ڕۆژنامەوانی ئازاد دەدەین

ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازاد ناڕەزایەتییان دژ بە تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەوان جیهان بیلگین و نازم داشتان نیشاندا و وتییان: "درێژە دەدەین بە تێکۆشانی ڕاگەیاندنی ئازاد."

ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازاد جیهان بیلگین و نازم داشتان کە بە دواداچوونی ڕۆژنامەوانییان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەکرد. لە کاتی ئامادەکردنی بابەتی ڕۆژنامەوانییادا لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا بوونە ئامانجی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەهید بوون. هاوڕێییانی هەردوو ڕۆژنامەوان ناڕەزەیاتییان لە بەرانبەر ئەو کردەوە تیرۆرکارییەیی دەوڵەتی تورک نیشاندا و جەختییان لەوەکردەوە هەرگیز بێدەنگ نابن و بەردەوام دەبن لە کاری رۆژنامەوانی خۆیان.

'پێشەنگانی کاتە سەختەکان بوون'

وتەبێژی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن (یەرەژە) ئارین سوێد: لە سەختترین کاتەکاندا جیهان و نازم لە بەرەی تێکۆشاندا بوون. پێشەنگانی کاتە سەختەکان بوون و دڕندایەتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی شەڕڤانانیان دەگەیاند بە جیهان. بۆ پیشاندانی کۆمەڵکوژییەکان گیانی خۆیان فیدا کرد. بۆئەوەی شایستەی تێکۆشانی هەردوو هاوڕێمان بین دەبێت ڕاگەیاندنی ئازاد بەرفراوان بکەین. ئەمە ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەیە. ئاڵای حەقیقەتییان بەرزتر دەکەینەوە. شەهید بوونیان دەبێتە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەمان.

'بەردەوام دژوارترین کانیان لە ئەستۆ دەگرت'

ڕۆژنامەوان زنار جافەر: لە هەرێمەکەدا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر هەردوو ڕۆژنامەوان کە هێرشە دڕندانەکانیان دەگواستەوە بۆ ڕای جیهانی و درۆکانیانیان ئاشکرا دەکرد. هەردوو هاوڕێمان لەو پێناوەدا ڕەنجێکی زۆریان دا. ئامانجی بنەڕەتییان ئاشکراکردنی حەقیقەت بوو لەم پێناوەشدا گیانی خۆیان بەختکرد. بە کامێراکانیانەوە لە دژی هێرشەکان وەستانەوە و بوونە دەنگی حەقیقەتی هەرێمەکە. لە بارودۆخێکی سەختی جەنگدا ئەرکی ڕۆژنامەوانی ئازاد ئاسان نییە. لەبەر ئەوەی ڕووی ڕاستی دەوڵەتی تورکیان ئاشکرا دەکرد بوونە ئانجی هێرشەکان.

'دەوڵەتی تورک لە ڕاگەیاندنی ئازاد دەترسێت'

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەئا) ئەڤین ئیبراهیم: دەوڵەتی تورک چەندین جار هێرشی کردووەتەسەر ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازاد. تاکە ئامانجی هاوڕێیانمان بوون بە نوێنەرەوەی دەنگی گەلە. لەم هێرشانەوە جارێکی دیکە ڕوونبوویەوە دەوڵەتی تورک لە ڕاگەیاندنی ئازاد دەترسێ و وەک هەڕەشەیەک لەسەر خۆی دەیبینێت. هاوڕێیانمان لە بەرەی تشرین و قەرەقۆزاق بەرخۆدانی ڕۆژنامەوانیان دەکرد و سات بە ساتی هێرشەکانیان دەگواستەوە. جەختەکەینەوە لەوەی دەوڵەتی تورک بەم کارانەی ناگات بە ئامانجی خۆی کە ویستی کپکردنی دەنگی ئازادە، وەڵامەکانمان لە بەرانبەر هێرشەکاندا بەهێزتر دەبێت.

'بوونە دەنگی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک'

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) ڕێناس ڕەمۆ: ئەمە یەکەم هێرشی دەوڵەتی تورک نییە لەسەر ڕۆژنامەوانانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لە کاتی هێرشەکانی داعشەوە ئەم هێرشانە بەردەوامە. لە دوای شکستپێهێنانی داعش، دەوڵەتی تورک هێرشی سەر ڕۆژنامەوانانی زیاتر کرد، دیارە ئامانجەکەی ئەوەیە کە نەهێڵێت دەنگی حەقیقەتی شۆڕشی ڕۆژئاوا بگات بە جیهان. ڕۆژنامەوانان بوونە دەنگی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. برایەتی نێوان گەلان و پاردایمی نەتەوەیی دیموکراتیکییان بە جیهان ڕاگەیاند. خواستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێگریکردنە لە گەیشتنی دەنگی حەقیقەتی گەلانە بە جیهان.