عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، له پرسی دادگاییكردنی داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان ته‌واوی ئه‌ركه‌كه به ته‌نیا له‌سه‌رشانی ئه‌وانه، دۆسیه‌ی داعشه‌كانی ناو گرتووخانه و كه‌مپه‌كان دۆسیه‌یه‌كی قورسه و به ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و بابه‌ته نایه‌ن و وتی: "كۆمه‌ڵگای نێونەتەوەیی ده‌بێت له‌و پرسه‌دا هاریكاریمان بكات. به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش دادگایی بكرێن، هیچ هاوكارییه‌كمان پێشكه‌ش ناكه‌ن. جیا له‌وه‌ش بۆ پرسی بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی داعش ( ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی له كامپه‌كاندان) هیچ هاوكارییه‌كمان ناكرێت. ئێمه به‌رده‌وام بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه پێویسته دادگایه‌ك دابمه‌زرێت، چه‌كدارانی داعش دادگایی بكرێن و ئه‌وان ببه‌ن، به‌ڵام كه‌س هاوكاریی ئێمه‌ی نه‌كردووه. ژن و منداڵانی ناو كه‌مپه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ن. بوونی ئه‌وانه له كه‌مپه‌كان به‌و واتایه دێت كه داعش به‌رگێكی نوێی به‌به‌ردا ده‌كرێت، له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕی داعش به‌رگێكی دیكه به به‌ر ئه‌واندا كراوه. ئه‌و منداڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای رق په‌روه‌رده ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت ئاڵۆزی لێده‌كه‌وێته‌وه".
عومه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، دۆخه‌كه له كه‌مپی هۆل، کە ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشی تێدا راگیراوه، له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، به‌رده‌وام رووداوی كوشتنی تێدایه، داعشه‌كان له‌وێ ده‌ڕفێنرێن و ئاگر له خێمه‌كان به‌رده‌درێت و وتی:" له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته دۆسیه‌یه‌ك ئاماده‌بكرێت، چونكه نه داعش كۆتایی پێهاتووه نه تیرۆر".
له درێژه‌دا عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر وتی: "چه‌ندین ساڵه ئێمه روو له رای گشتی ده‌ڵێین، كه‌مپی هۆل بۆمبێكه، وه‌ها بۆمبێك كه كه‌س نازانێت كه كه‌ی ده‌ته‌قێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆمبه بته‌قێته‌وه كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نیا له‌سه‌ر ئێمه نابێت، به‌ڵكوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له ٣٠ی حوزه‌یراندا له‌سه‌ر پرسی دۆخی كه‌مپی هۆل و گرتوووخانه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلاینیان به به‌شداری ٥٠ كه‌س له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ئه‌نجامداوه و وتی: " پێمان راگه‌یاندن، كه پێویسته هه‌ر وڵاتێك هاوڵاتیانی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه. ئێمه به ته‌نیا ناتوانین ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و بارودۆخه بێین. راسته ئه‌و كێشه‌یه لێره‌یه، به‌ڵام ته‌نیا كێشه‌ی ئێمه نییه، كێشه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وانه‌شی كه هاوڵاتیانی خۆیان وه‌رناگرنه‌وه، ئێمه داوامان لێ‌كردن كه هاوكاری ئێمه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان نه‌كرد".
عومه‌ر هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ٣٠ حوزه‌یران نوێنه‌رانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه له نێو خۆیاندا كۆبوونه‌وه و بابه‌ته‌كه‌یان تاوتوێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێن، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی پێویستیان نه‌ناوه و وتیشی: "پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه رادیكاڵه بنرێت".
سه‌باره‌ت به كه‌مپی رۆژیش عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر زانیاری ئاشكرا كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌مپی هۆل دۆخی كه‌مپی رۆژ باشتره، به‌ڵام له رۆژانی رابردوودا له‌وێش چه‌ند كێشه‌یه‌ك روویاندا و وتی: "ئه‌گه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت بارودۆخی كه‌مپی رۆژیش وه‌ك دۆخی كه‌مپی هۆلی لێدێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئێمه ده‌ڵێین، ئه‌و كێشه‌یه لێره‌یه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌ڵێین، كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوڵاتیانیان لێره‌یە، پێویسته له‌گه‌ڵ ئێمه پێكه‌وه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. عومه‌ر هه‌وه‌رها ئاشكراشی كرد، كه زۆر جار هه‌وڵیان داوه له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی داعشه‌كان، ژن و منداڵه‌كان كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی ساز بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داعشه‌كان دادگایی بكرێن و ژن و منداڵانیش راده‌ستی وڵاته‌كانیان بكرێن، به‌ڵام به‌و ئاراسته‌یه‌شدا هیچ به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان نه‌بووه.
عومه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی پێگه‌یشتوو له سه‌ر بیر و باوه‌ڕی داعش په‌روه‌رده نه‌كرێن، ئه‌وان خانه‌ی چاكسازیان دروست كردووه، له‌و خانانه‌دا ٥٠٠ منداڵ هه‌ن، كه نه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی داعش، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌مێننه‌وه و وتی: " له‌سه‌ر پرسی سه‌رله‌نوێ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه و بۆ دروستكردنی ناوه‌نده‌كان، ئێمه داوای هاوكاریمان له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرد، ناوه‌ندێكمان هه‌یه به ناوی هۆل، له‌و ناوه‌نده منداڵه‌كان په‌روه‌رده ده‌كرێنه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستهاتوون، ئێستا ئامانجمانه ١٠-١٥ ناوه‌ندی له‌و جۆره بكه‌ینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له كامپه‌كاندا گه‌وره ده‌بن، به‌هۆی ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌ی پێیان ده‌درێت، ده‌بنه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كی گه‌وره".
عومه‌ر له به‌رده‌وامی باسی له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كرد و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و شتانه‌ی كه لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی باسی كردووه، ئه‌وان پێشتر وتوویانه و رایگه‌یاند: "دۆخی منداڵان زۆر خراپه و جێی به‌زه‌یین، هیچ تاوانێكیان نییه، تاوانبار دایك و باوكیانن. به قۆناغێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕی تیرۆر گه‌وره‌ده‌كرێن. بابه‌ته‌كه زۆر قورسه. ئێمه‌ش به‌و بابه‌ته دڵگرانین. به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا له پێوه‌ندیداین كه هاوڵاتیانیان لێره‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موان بێن و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
هه‌ر سه‌باره‌ت به دۆخی منداڵانیش عومه‌ر وتی: "پێویسته هه‌موو لایه‌نەکان بێن و ئه‌و ژن و منداڵانه بگوازنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان و سه‌رله‌نوێ په‌روه‌رده‌یان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كه‌سانی سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یان. ئه‌گه‌ریش ئه‌وه ناكه‌ن، با هاوكاریی ئێمه بكه‌ن تا بتوانین سه‌رله‌نوێ ئه‌و منداڵانه په‌روه‌رده بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وان له‌و دۆخه پڕ له توندوتیژیه بهێنینه ده‌ره‌وه".
عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، له سه‌ر پرسی دادگاییكردنی داعشه‌كان تائێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك و وتی: " به‌و شێوازه هیچ كات ناگه‌ینه ئه‌نجام، ئیتر ئه‌مه تاوانه، كه چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌و ماوه درێژه له لای ئێمه راگیراون، بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن. وڵاته‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه نه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان هیچ ده‌سپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ن، نه بۆ ئه‌وه‌ی لێره دادگایی بكرێن هیچ هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش ناكه‌ن، ئه‌وه پرسێكی هه‌ستیار و جددییه".
عه‌بدوله‌كه‌ریم عومه‌ر له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كه‌مپی هۆلدا نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌یه، زۆرینه‌یان شانه نوستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ن له عێراق و ئه‌وانه‌ش كه تێكه‌ڵ به رووداوه‌كانی كوشتن ده‌بن هه‌ر له‌وانن و وتی: "عێراقیش به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ ناكات، به‌ر له دوو ساڵ شاندێكی فراوانی ئه‌وان هاتن، سه‌ردانی كه‌مپه‌كه‌یان كرد، پێنج هه‌زار كه‌س وتیان ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه و ناوی خۆیان تۆمار كرد، به‌ڵام تائێستا عێراق تەنیا دوو جار هاوڵاتیانی خۆی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، له‌و كاته‌وه‌وه له هه‌زار كه‌س زیاتری نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه". داواشیكرد، له عێراقیش دادگایه‌ك دابمه‌زرێت، چه‌كدارانی داعش له‌وێ دادگایی بكرێن، به‌ڵام ئه‌وانیش ناچنه ژێر باری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی كه‌وتوه‌ته ئه‌ستۆیان.
ژ.ت