راگه‌یه‌نراوه‌كه له لایه‌ن ئه‌ندامی هه‌په‌جه-ژن نورجان ته‌یفوره‌وه خوێنرایه‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌م جۆره هاتووه: " رێبه‌ر ئاپۆ له ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا له رێگه‌ی پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌دیل گیرا و راده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كرا".
زیندانی ئیمراڵی وه‌ك سیستمێكی دڕندانه‌ی نایاسایی بونیاتنراوه. دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و سیستمه هێزه هه‌ژمونخوازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانن. رێبه‌ر ئاپۆ ناتوانێت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی دیدار ساز بكات، بۆ سه‌دان جار داواكاری پارێزه‌رانی به پاساوی درۆ و بێ بنه‌ما ره‌تكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مافی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌شی ئاسته‌نگ كراوه.
سیستمی ئیمراڵی سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌یه، پێویسته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و گه‌له‌كه‌مان، مرۆڤه دیموكرات و ئاشتیخوازه‌كان پێویسته به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه دژه‌مرۆڤایه‌تیه هه‌ڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن و بێده‌نگ نه‌بن".
له‌كۆتاییدا راگه‌یه‌نرا، "٢٣ ساڵه تاوانی نامرۆڤانه له دژی رێبه‌ر ئاپۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئیتر پێویسته ئه‌وه كۆتایی پێبهێنرێت. رێبه‌ر ئاپۆ رێگای ئازادی نیشانی مرۆڤایه‌تی ده‌دات. ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی هێزی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێین چیتر ئه‌و تاوانه دژه مرۆڤایه‌تیه قه‌بوڵ ناكه‌ین".
هـ . ب