HRE لە سێ هەرێم لە داگیرکەرانیدا و ٦ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (HRE) لە شێراوا، عەفرین و عەزاز لە هێزەکانی داگیرکەری تورکیاندا و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٦ سەربازی کوژران و ٥ سەربازیش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (HRE) لە شێراوا، عەفرین و عەزاز لە هێزەکانی داگیرکەری تورکیاندا و لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٦ سەربازی کوژران و ٥ سەربازیش برینداربوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، چالاکیەکان لەنێوان ١٥ و ١٨ مانگدا ئەنجامدراون و لە شێراوا ٢، لە عەزاز یەک و لە عەفرینیش ٣ چەتە کوژراون.
ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:
"ڕۆژی ١٥ی نیسان لە نزیک گوندی کەفەر نەبۆ سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ چەتە کوژران و ٢ چەتەش بریندار بوون.
١٧ی نیسانیش هیزەکانمان لە نزیک شاری عەزاز لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیان ئەنجامداوە و چەتەیەک کوژراوە.
١٨ی نیسان هێزەکانمان لە چواریانی وەتەنی لە ناوەندی شاری عەفرین لە چەتەکانیاندا و لە ئەنجامدا ٣ جەتە کوژران و ٣ چەتەش برینداربوون.
بە گشتی لە چالاکی هێزەکانماندا ٦ چەتە کوژران و ٥ چەتەش برینداربوون.
لە لایەکی ترەوە لە گوند و ناوچەکانی عەفرین و شەهبا جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەردەوامە و سوپای داگیرکەر گوندەکان تۆپباران دەکات."
ف.ق