HRE: ٧ داگیرکەر کوژران و ٧ی دیکەش بریندار بوون
هێزەکانی رزگاریی عەفرین-(HRE) رایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەرڤانانیاندا لە هەرێمی عەفرین، ٧ داگیرکەر کوژراو و ٧ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش لەناو براون.
هێزەکانی رزگاریی عەفرین-(HRE) رایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکییەکانی شەرڤانانیاندا لە هەرێمی عەفرین، ٧ داگیرکەر کوژراو و ٧ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش لەناو براون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە بارەی چالاکییەکانی شەڕڤانانیان لە دژی داگیرکەران، راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە:
٣ی کانونی دووهەم لە هەرێمی عەفرین لە لایەن هێزەکانمانەوە لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، زنجیرە چالاکییەک ئەنجامدرا. لەم چوارچێوەیەدا؛
لە هێڵی گوندی کیماری سەر بە ناوچەی شێراوا لە دژی ٣ ئۆتۆمبیل و بارەگایەکی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، ٢ چالاکی سابۆتاژ و ٢ چالاکی تایبەت ئەنجامدران و بەو هۆیەوە سەربازێکی تورک و ٦ چەتەی گروپی فرقەی حەمزە کوژران. هەروەها ٧ چەتەی دیکەش بریندار بوون و ٣ ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش لەناو بران.
لە هەمان کاتدا سوپای داگیرکەران و چەتەکانی، گەلیی نێوان هەردوو گوندی شۆخانەک و مەیاس-ی سەر بە ناوچەی شێراوایان بۆردومان کرد. هەروەها فڕۆکەی کەشفیش بەسەر ناوچەکەدا سووڕانەوە."
ز.ش