HRE هێرشی کردە سەر بارەگایەکی داگیرکەران، ٣ پلەداری سەربازی کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE رایگەیاند، لە ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک و لە ئەنجامدا ٣ پلەداری سەربازیی هێزی داگیرکەر کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE رایگەیاند، لە ناوچەی شەڕای سەر بە عەفرین هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک و لە ئەنجامدا ٣ پلەداری سەربازیی هێزی داگیرکەر کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عەفری- HRE لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان لە 29ی کانونی دووەم لە گوندی گوبەلی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین، لە دژی بارەگایەکی سوپای تورک چالاکییەکی تایبەتیان ئەنجامداوە.
٣ پلەداری سەربازی سوپای تورک کوژران
بە پێی لێدوانەکەی HRE، ٣ پلەداری سەربازی سوپای تورک کوژراون.
هەروەها لە لێدوانەکەدا باس لەوەش کرا کە، هاوکات لەگەڵ چالاکییەکەدا، سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی سەر بە ناوچەی شەهبا و شێراوایان بە سەختی تۆپباران کردووە.
بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورک، مندالێک لە تل رفعەت شەهید بوو و منداڵیکی دیکەش بریندار بوو
لە ئەنجامی تۆپبارانەکاندا لە ناوچەی تل رفعەتی سەر بە شەهبا، مندالێک شەهید بوو، مندالێکی دیکەش بریندار بوو. هاوکات زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکە کەوت.
ز.ش