هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن: چەندین گوند بۆردومان کران
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین گوندی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی حسێنی، ساموقا و جەبەل نایفی کانتونی شەهبا و بەنداوی شەهبای بۆردومان کرد.
هاوکات دەوڵەتی تورک بە کاتیوشا لە گوندەکانی ئیڕشادیەی، مەراناز، شێورئاغا و مالکیەی شەرای عەفریندا. تائێستا ٥٠ کاتیوشا بەو ئەو گوندانە کەوتوون.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا لە گوندەکانی بێنێی شێورئاغاشی دا. تائێستا ٢٤ کاتیوشا بەر ئەو گوندە کەوتوون.
میت و چەتەکانی پۆلیسی مەدەنی هەڵیانکوتایە سەر گوندی کەفەر زیی جێندرێسی عەفرین و کەسێکیان بە ناوی عەدنان عەبدۆ (تەمەن ٣٩سآڵ) رفاند. راگەیەندرا کە چەتەکان بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی چوونەتە سەر ئەو گوندە و چەندین کەسیان رفاندووە.
هـ .ب