'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو سوریا'

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ناڕەزایی لە بەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیشاندا و رایگەیاند، هێرشەکان هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو سوریا.

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ لەبارەی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "گەشەدانەکانی ئەم دواییانە لەبارەی دۆخی سوریا و هەرێمەکەمان کە زۆر کۆبونەوە ئەنجامدران و هەموو لایەک ئاماژەی بە چارەسەر سییاسی کرد، بە تایبەتی کە تورکیا تەیکید لەسەر شەڕ دەکاتەوە. ئێمە پشتگیری لە هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی دەکەینەوە. بەڵام ئێمە رێککەوتن لەسەر چارەسەری سیاسی کە لەدژی بەرژەوەندیەکانی سوریا و گەلەکەمان بێت، وەک رێککەوتنی 'ئەدەنە' ، قبوڵ ناکەین. پێویستە هەموو لایەن لەسەر بناغەی ئارامی، چارەسەری و مسۆگەرکردنی مافەکان بەشداری لە هەوڵەکان بۆ چارەسەری بکات. هەروەها پێویستە چارەسەری سیاسی کۆتایی بە هەموو شێوەی داگیرکەری بهێنێت و هیچ رێبازێکی داگیرکەری بە رەوا نەبینرێت."

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، " لەگەڵ هەموو گەشەدانەکان، بەڵام دەوڵەتی تورک لە دژی گەل و هەرێمەکەمان شەڕی قڕکردن ئەنجام دەدات و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر بەکاردەهێنێت. بەم شێوەیە هەوڵ دەدات هێزەکانی سەر سنور توڕە بکات و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆز بکات و هاوڵاتیان کۆچبەر بکات و هەرێمی نوێ داگیر بکات. دواتر بەشداری بە پرۆژەی داگیرکەری خۆی بکات و هەموو سوریا دەکاتە ئامانج. لەلایەکی دیکەوە بە شەهیدکردنی فەرماندەکانمان کە لەدژی داعش شەڕیان کردووە، وەک ژیان تۆڵهەڵدان و هاورێکانی یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە عەین عیسا و کۆبانێ هەوڵ دەدات تۆڵەی داعش بکاتەوە. لە هەمانکاتدا سوپای تورک جیاوازی لەنێوان پیر و منداڵان و زیانی ماڵی و گیانی ناکات. نمونەکەش هێرشەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوان بوو لە قامشلۆ، کە ٤ کەس شەهید بوون کە دوانیان منداڵ بوون.

ئێمە ئەو هێزانەی لە شەڕێ داعشدا بوون بە هاوپەیمانمان وەک بەرپرسیار پیشان دەدەین و پێویستە هەڵوێستی خۆیان ئاشکرا بکەن. ئەنجامی کۆبونەوەکانی تاران و سوچی و یەکبوونی بۆچوونەکان لەبارەی راوەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان ئێمە بە ئەرێنی دەبینین، بەڵام لەلایەکی دیکەوە هێرشی دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گۆمانمان و گۆمانی رای گشتی دروست دەکات کە ئایا تورکیا تورکیا پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی گەرەنتۆر بە شێوازی دیکە بەکاردەهێنێت؟ پێویستە دەوڵەتەکان لەم رووەوە خاوەن هەڵوێست بن.

ئێمە تەئکیدی دەکەینەوە کە هێرشی دەوڵەتی تورک خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی گەلی سوریا ناکات و مەترسیە بۆ سەر هەموو گەلانی سوریا. بێگۆمان بە واتای رەوایەتیدان بە داگیرکەری تورک و دووبارە ژیانەوەی داعش دێت و رێگە دەدات گروپە چەتەکان لە سوریا بڵاوببنەوە و ئاڵۆزی دروست بکەن."
ف.ق