هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا: دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ڕاگەیاندرا ڕۆژی چوارشەممە لە دەرنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر جێگەیەکی خزمەتگوزاری لە باشووری سوریا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی شام، ڕۆژی چوارشەممە لە دەرنجامی هێرشی ئیسرائیل  بۆ سەر جێگەیەکی خزمەتگوزاری بە ناوی جیهاد ئەل بینا (تێکۆشان بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە) لە باشووری سوریا کە لایەنگرانی چەکدارانی حزبووڵای لوبنانی و گرووپەکانی سەر بە ئێران سەرپەرشتی دەکەن، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.